گۆڕینی تێز یان توێژینەوەکەت بۆ پێشکەشکردنێکی ڕوون (پریزێنتەیشن) کارێکی قورسە. پێویستت بەوەیە بیرۆکەکان سادە بکەیتەوە، ئەنجامە سەرەکییەکان بخەیتە ڕوو، و پەیامەکەت بە باشی ڕێکبخەیت. لەبری کارکردنی دەستی و ماندووبوون، توێژینەوەکەت ئەپلۆد بکە بۆ ناو NotebookLM و ئەم پرۆمپتە (فەرمانە) بەهێزە بەکاربهێنە بۆ ئامادەکردنی پێشکەشکردنێکی ئەکادیمی تەواو.
NotebookLM چیە؟
NotebookLM یەکێکە لە تووڵەکانی ژیری دەسکرد کە لە لایان کۆمپانیای Google ەوە تایبەت بە خوێندکاران و توێژەران دروستکراوە. جیاوز لە چاتبۆتەکانی دیکە، تەنها پشت بەو سەرچاوانە دەبەستێت کە خۆت ئەپلۆدیان دەکەیت. ئەمەش وایلێدەکات ببێتە باشترین ئامراز بۆ شیکردنەوە و پوختەکردنی تێز، توێژینەوەکان و کارە ئەکادیمیەکانی دیکەت بە بێ ئەوەی زانیاری هەڵە دروستبکات. بۆیە ئەگەر تا ئێستا بەکارتنەهێناوە، ئێستا باشترین کاتە کە تاقی کەیتەوە.
پرۆمپتی کوردی بۆ ئەوانەی ئارەزووی کوردی دەکەن
تەنها لەسەر بنەمای سەرچاوە ئەپلۆدکراوەکان، پێشکەشکردنێکی (Presentation) ئەکادیمی تەواو لە بەڵگەنامەی توێژینەوەکە (تێز، نامە، یان وتاری توێژینەوە) دروست بکە.
سەرەتا، بە ڕوونی پەیامی سەرەکی توێژینەوەکە دیاری بکە و پوختەی بکە، بە لەخۆگرتنی کێشەی توێژینەوەکە، ئامانجەکان، مێتۆدۆلۆژی، ئەنجامە سەرەکییەکان، و بەشدارییە سەرەکییەکان. دڵنیابە کە پێشکەشکردنەکە تیشک دەخاتە سەر گرنگترین تێگەیشتنەکان لەبری ئەوەی هەوڵبدات هەموو وردەکارییەکان لەخۆ بگرێت.
پاشان، پێشکەشکردنەکە ڕێکبخە بە بەکارهێنانی فۆرماتێکی ئەکادیمی ستاندارد کە بەدوای ڕیزبەندییەکی لۆژیکیدا دەڕوات، بە لەخۆگرتنی: پێشەکی و پاشخان، کێشەی توێژینەوە و ئامانجەکان، مێتۆدۆلۆژی، ئەنجامەکان یان دۆزینەوە سەرەکییەکان، و دەرەنجام لەگەڵ پێشنیارەکان. دڵنیابە کە پێکهاتەکە ڕوونە، یەکگرتووە، و تێگەیشتنی ئاسانە بۆ ئامادەبووان.
ناوەڕۆکەکە بگۆڕە بۆ سلایدەکانی پێشکەشکردن بە بەکارهێنانی ناونیشانی ڕوونی سلاید و خاڵی پوخت (Bullet points). هەر سلایدێک پێویستە تیشک بخاتە سەر یەک بیرۆکەی سەرەکی، دوور بکەوەرەوە لە پەرەگرافی درێژ، و جەخت لە چەمکە سەرەکییەکان بکەرەوە لەبری ڕوونکردنەوەی درێژ.
ئەولەویەت بدە بە گرنگترین ئەنجامەکان، ئاراستەکان، و بەشدارییەکان، و تیشک بخەرە سەر شێوازە گرنگەکان یان بەراوردکارییەکان لە ئەنجامەکاندا. دڵنیابە کە تەنها زانیارییە پەیوەندیدار و کاریگەرەکان لەخۆدەگیرێن، تاوەکو پێشکەشکردنەکە بە تەرکیزکراوی بمێنێتەوە و بە وردەکاری زۆر ئاڵۆز نەبێت.
پێشکەشکردنەکە بگونجێنە بۆ ئامادەبووانی مەبەست (بۆ نموونە، کۆنفرانس، گفتوگۆی نامە/تێز، یان وانەی پۆل) لە ڕێگەی ڕێکخستنی ئاستی وردەکاری، ڕوونی ڕوونکردنەوەکان، و زمانی تەکنیکی.
دڵنیابە کە پێشکەشکردنەکە گێڕانەوەیەکی ڕوون و یەکگرتوو دەگەیەنێت، بیرۆکەکان بە شێوەیەکی لۆژیکی لە نێوان سلایدەکاندا دەبەستێتەوە و هەنگاو بە هەنگاو ئامادەبووان بەناو توێژینەوەکەدا دەبات.
پێشکەشکردنەکە سنووردار بکە بۆ [١٠-١٥ سلاید]، بە پاراستنی بەرەوپێشچوونێکی لۆژیکی ڕوون لە پێشەکییەوە بۆ دەرەنجام، و دڵنیابوون لە گواستنەوەی نەرم لە نێوان بەشەکاندا.
لە کۆتاییدا، دڵنیابە کە سلایدەکان پوختن، لە ڕووی بینینەوە ڕوونن، لە ڕووی ئەکادیمییەوە گونجاون، و تیشک دەخەنە سەر گەیاندنی پەیامی سەرەکی توێژینەوەکە بە شێوەیەکی کاریگەر.
پرۆمپتی ئینگلیزی کە دەتوانی ڕاستەوخۆ لە NotebookLM بەکاریبهێنی:
Based only on the uploaded sources, create a complete academic presentation from the research document (thesis, dissertation, or research article).
First, identify and clearly summarize the central message of the research, including the research problem, objectives, methodology, key findings, and main contributions. Ensure that the presentation focuses on the most important insights rather than attempting to include all details.
Then, structure the presentation using a standard academic format that follows a logical flow, including: introduction and background, research problem and objectives, methodology, results or key findings, and conclusion with implications. Ensure the structure is clear, coherent, and easy for an audience to follow.
Convert the content into presentation slides using clear slide titles and concise bullet points. Each slide should focus on one main idea, avoid long paragraphs, and emphasize key concepts rather than detailed explanations.
Prioritize the most significant findings, trends, and contributions, and highlight important patterns or comparisons in the results. Ensure that only the most relevant and impactful information is included, keeping the presentation focused and not overloaded with detail.
Adapt the presentation to the target audience (e.g., conference, thesis defense, or classroom) by adjusting the level of detail, clarity of explanations, and technical language.
Ensure the presentation tells a clear and coherent narrative, connecting ideas logically across slides and guiding the audience through the research step by step.
Limit the presentation to [10–15 slides], maintaining a clear logical progression from introduction to conclusion, and ensuring smooth transitions between sections.
Finally, ensure that the slides are concise, visually clear, academically appropriate, and focused on communicating the key message of the research effectively.
