پەیمانگای هەنگاری بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بانگەواز دەکات بۆ وەرگرتنی داواکاری بۆ “بەرنامەی سەرکردەکانی داهاتوو” بۆ ساڵی ٢٠٢٦. ئەمە هەلێکی ناوازەیە بۆ گەنجانی پیشەگەر و خوێندکاران تا شارەزایی پەیدا بکەن لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سەرکردایەتیدا، لە هەمان کاتدا لە شاری بوداپێست دەژین.
پوختەی پرۆگرام
وڵات: هەنگاریا
لایەنی میواندار: پەیمانگای هەنگاری بۆ کاروباری نێودەوڵەتی
ماوەی پرۆگرام: ٣ مانگ – ١ی نیسان تاوەکو ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٦
سودەکانی پرۆگرام: فول فەند
دواوادە: ٣٠/١/٢٠٢٦
سودەکانی پرۆگرام
١. بلیتی فڕۆکە – هاتن و ڕۆیشتن بۆ بەشداربوان
٢. مووچەی مانگانە بۆ شوێنی مانەوە و خەرجی ژیان
٣. وەرگرتنی ڕاوێژی پیشەیی و سەرپەرشتیاری لە لایان توێژەرانی پەیمانگاکەو
٤. بەشداریکردن لە گروپە توێژینەوەکان تیمەکانی بەڕیوەبردنی پرۆژە
بوارەکانی پرۆگرام
١. سیاسەتی دەرەوە
پەرەپێدانی سەرکردایەتی
وتار خوێندنەوە و شارەزایی میدیایی
مەرجەکانی وەرگرتن
١. دەبێت پێشکەشکار دەرچووی زانکۆ و بێت و لانی کەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت
٢. بڕوانامەی بەشداریکەر دەبێ لە یەکێک لەم بوارانە بێ: پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، زانستە سیاسیەکان، فەلسەفە، مێژوو، ئابوری نێودەوڵەتی
٣. تەمەنی بەشداربوو نابێ لە ٣٠ ساڵ کەمتر بێت
٤. ئارەزوویەکی بەهێزی هەبێت بۆ سیاسەتی دەرەوە و کاروباری جیهانی
٥. توانای ئەوەی هەبێ هەفتانە نزیکەی ٣٠ کاتژمێر لە ئۆفیسی پەیمانگاکە لە بوداپێست ئامادە بێت
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری
پێشکەشکردن لە ڕیگەی ئۆنالینەوە دەبێت و پێوویستە ئەم بەڵگەنامانە بە زمانی ئینگلیزی ئامادە بێت
١.سیڤی – ٢ پەڕە
٢. نامەی پاڵپشتی بە شێوەی کەڤەر لێتەر بنوسرێ
٣. نموونەی نووسین لە نێوانی ٣٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ وشە بە بۆشاییەکانەوە
٤. ناردنی ئەپلیکەیشنەکەت بە پێی ئەو وادەیەی کە دانراوە
٥. ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتن
