کۆنفرانسی وەن فیوچەر بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لە کەنەدا هەلێکی بە تەواوی پاڵپشتیکراوە بۆ بەشداربووان. ئەم کۆنفرانسە بڕیارە لە شاری تۆرۆنتۆ لە ڕێکەوتی ٢٥ تا ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەڕێوە بچێت، کە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی جیهانی فیفا بۆ ساڵی ٢٠٢٦. ئەم ڕووداوە جیهانییە سەرکردە گەنجەکان، داهێنەران، دروستکەران و پیشەگەران لە پاشخانی جیاوازەوە کۆ دەکاتەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە گفتوگۆ و وۆرکشۆپ و دروستکردنی پەیوەندی. بەشداربووان بابەتە پێشکەوتووەکانی وەک زیرەکی دەستکرد، داهێنان، مافەکانی مرۆڤ، حوکمڕانی جیهانی و ئایندەی کار تاوتوێ دەکەن، هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە چێژ لە کەشوهەوای تۆرۆنتۆ دەبینن لە کاتی جامی جیهانیدا. باشترین هەواڵ ئەوەیە کە هیچ بڕوانامەیەکی زمانی ئینگلیزی وەک ئایەڵتس پێویست نییە بۆ پێشکەشکردن، ئەمەش وا دەکات ئەم هەلە بۆ گۆڕینی ژیان لە بەردەم سەرکردە خوازیارەکانی جیهاندا کراوە بێت.
یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی کۆنفرانسی وەن فیوچەر بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەرنامەی نوێنەری بە تەواوی پاڵپشتیکراوە، کە ٢٥ کورسی تایبەت پێشکەش بە داواکارە نایابەکان دەکات. ئەو نوێنەرانەی هەڵدەبژێردرێن سوودمەند دەبن لە بلیتی فڕۆکەی نێودەوڵەتی بۆ هاتن و گەڕانەوە، شوێنی مانەوەی هاوبەش لە هۆتێل، ژەمە خواردنەکان، دەسەڵاتی تەواوی بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە، دەرفەتی دروستکردنی پەیوەندی، کەلوپەلی فەرمی کۆنفرانسەکە، و هەلی پێشکەشکردنی پڕۆژەکانیان لەسەر شانۆی جیهانی. ئەم بەرنامەیە کە تێچووەکەی بە تەواوی دابین کراوە، زۆر گونجاوە بۆ خوێندکاران، پیشەگەرە گەنجەکان، خاوەنکاران و ئەوانەی گۆڕانکاری دروست دەکەن و ئامانجیان پەرەپێدانی شارەزایی سەرکردایەتی و بەدەستهێنانی ئەزموونی نێودەوڵەتییە و دەیانەوێت نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان بکەن لە یەکێک لە کاریگەرترین ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٢٦.
پوختەی پرۆگرام
وڵات: کەنەدا
شار: تۆرێنتۆ
لایەنی میوانداریکەر: ڕێخراوی یەک داهاتوو
ماوە: ٤ رۆژ
بەروارەکان: ٢٥ بۆ ٢٨/٦/٢٠٢٦
سودەکان: فول فەند
دواوادە: ٢٠/٢/٢٠٢٦
سودەکانی پرۆگرام
پرۆگرامەکە بە چەند جۆرێک چانسی بەژداریکردن بە پێشکەشکاران دەدات هەر جۆرێکیان چەند سودێکی جیاواز بە بەژداربوو دەبەخشێت. بەم شێوەیەی خوارەوە
جۆری یەکەم – ٢٥ کورسی فول فەند
١. تکتی فڕۆکە هاتن و چوون
٢. شوێنی مانەوەی هاوبەش لە هۆتێلێک لە تۆرێنتۆ
٣. خواردن و کۆفی برەیک
٤. داخلبوون بۆ تەواوی ئیڤێنتەکانی کۆنفرانسەکە
٥. کەلوپەلی تایبەتی پرۆگرام
٦. دەرفەتی نێتوۆرکینگ و ناسینی بەژداربوان و پسپۆرانی بەژدار
٧. دەرفەتی پێشکەشکردنی پرۆژەی تایبەتی خۆت
٨. دەرفەتی قسەکردن لەسەر ستەیج
٩. نامەی فەرمی پاڵپشتی ڤیزا
جۆری دووەم – ٢٥ کورسی نیمچە فەند
کە هەموو ئەمانەی لەسەرەوە باسکران لەخۆدەگرێ جگە لە تکتی فڕۆکە و شوێنی مانەوە
جۆری سێیەم – ١٠٠ کورسی بۆ ئەو کەسانەی لەسەر حسابی خۆیان بەژداریدەکەن
١. کورسیەکی گەرەنتی کراو لە کۆنفرانسەکە
٢. داخلبوون بۆ تەواوی ئیڤێنتەکانی کۆنفرانس
٣. خواردن و کۆفی برەیک
٤. نامەی فەرمی پاڵپشتی ڤیزە
٥. بە فەرمی ئاگادارکردنەوەی بالیۆزخانەی کەنەدا کە بەژداری ئەم کۆنفرانسە دەبی
٦. دەرفەی قسەکردن
٧. کەلوپەلی تایبەتی پرۆگرام
٨. ئامادەکردنت بۆ گەشتەکە و ڕێنوێنی تەواو
٩. دەرفەتی نێتوۆرکینگ و ئاشنابوون لەگەل بەژداربوان و پسپۆڕانی بەژدار
جۆری چوارەم – ٥٠ کورسی تایبەت بە خوێندکاران
هەموو ئەوانەی لە جۆری پێشوودا باسکران بەڵام پێویستیت بە باجی خوێندکاری دەبێ کە بەسەرنەچووبێ و بیسەلمێنێ خوێندکاری
جۆری پێنجەم – پاکێچی بانگهێشتی ڤیزا
١. بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ وەرگرتنی ڤیزا
٢. یارمەتی دانی تایبەت بۆت لە وەرگرتنی ڤیزا
٣. ناردنی ئیمەیڵێک بۆ بالیۆزخانەی کەنەدا کە پاڵپشتی بەژداریکردنت دەکات
تێچووی هەریەکە لە جۆرەکانی بەژداریکردن
جۆری یەکەم و دووەم: ١٩ دۆلاری ئەمریکی کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی
جۆری سێیەم: ٨٩٩ دۆلاری ئەمریکی
جۆری چوارەم: ٦٩٩ دۆلاری ئەمریکی
جۆری پێنجەم: ٢٩٩ دۆلاری ئەمریکی و دوای وەرگرتنی ڤیزا بە پێی ئەوەی کە بە فول فەند یاخود نیمچە فەند وەردەگیرێی پارەی تر دەچێتە سەری
چۆنیەتی پێشکەشکردن
١. بجۆرە سەر وێبسایتی فەرمی کۆنفرانسەکە کە لە خوارەوە لینکەکەی دانراوە
٢. پرکردنەوەی زانیاری کەسی خۆت و نوسینی نامەی پشگیری هەروەها دەتوانی زانیاری لەسەر هەر پرۆژەیەک بخەیە بەردەست کە کاری لەسەر دەکەی
٣. لیژنەی هەڵسەنگاندن سەیری ئەپلیکەیشنەکەت دەکەن
٤. گەر هەلبژێردرای، ئەوا لە ڕیگەی ئیمەیڵەوە ئاگادار دەکرێیتەوە و مەوعیدی مقابەلەت بۆ دادەنرێ
٥. کاندیدانی سەرکەوتوو ئیمەیڵێکی فەرمیان پێدەگات و تەواوی زانیاری لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو لەخۆدەگرێ
