پوختە
حکومەتی تورکیا دەرفەتی خوێندن بە فول سکۆڵەرشیپ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی، لە نێویشیاندا کورد، دەڕەخسێنێت تاوەکو لە زانکۆ ئاستبەرزەکانی ئەو وڵاتە درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن. ئەم سکۆڵەرشیپە ناوازەیە بە چەندەها شێوە پاڵپشتی خوێندکاران دەکات، لە هەمووشیان لەئەستۆگرتنی تەواوی کرێی خوێندن و تێچووی ژیانە لەو وڵاتە. هەر بۆیەشە کە تورکیا یەکێکە لە وڵاتە دڵخوازەکان بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن. لەم پۆستەدا، تەواوی وردەکاری و زانیاریە پێویستەکانی ئەم سکۆڵەرشیپەتان بۆ دەخەینە ڕوو.
سکۆڵەرشیپی حکومەتی تورکیا ناوی فەرمی بریتیە لە تورکیا بورسلاری و ڕاستەوخۆ لە لایان حکومەتی ئەو وڵاتەوە فەند دەکرێ و دەدرێ بە خوێندکارانی ئاست بەرز. پرۆگرامەکە پاڵپشتی هەر سێ ئاستی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا دەکات و ئامانجیش لە بەخشینی ئەم زەمالانە بۆ هاندانی ئاڵوگۆڕی کەلتوری و توانای ئەکادیمیە لەگەل وڵاتانی جیهان.
پوختەی سکۆڵەرشیپ
وڵاتی میواندار: تورکیا
لایەنی بەخشەری سکۆڵەرشیپ: حکومەتی کۆماری تورکیا
ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا
سودەکان: فول فەند
کاتی بەردەستبوونی پرۆگرام: ١/١٠/٢٠٢٦
دواوادە: ٢٠/٢/٢٠٢٦
سودەکانی سكۆڵەرشیپ
١. بڕە مووچەیەکی مانگانە بە بڕی ٤٥٠٠ لیرەی تورکی بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس، ٦٥٠٠ لیرە بۆ خوێندکارانی ماستەر، وە ٩٠٠٠ لیرە بۆ خوێندکارانی دکتۆرا
٢. تەواوی کرێی خوێندن بۆ ئەو پرۆگرامەی هەڵیدەبژێری
٣. شوێنی مانەوە لە بەشی ناوخۆیی تایبەت بە زانکۆ و نزیک لە زانکۆکەت
٤. بیمەی تەندروستی
٥. تکتی فڕۆکە بۆ دوو سەر و بۆ یەکجار
٦. کۆرسی زمانی تورکی بۆ ماوەی ١ ساڵ و بەخۆڕایی – گەر پێویست بوو
مەرجەکانی وەرگرتن لە سکۆڵەرشیپ
ئەو کەسانی ئارەزوومەندن، پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدا بێ
مەرجی ئەکادیمی
١. بۆ خوازیارانی ئاستی بەکالۆریۆس: کەمترین کۆنمرەی ٪٧٠ لە خوێندنی ئامادەیی
٢. خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا: کۆنمرەی خوێندنی پێشوویان نابێ لە ٪٧٥ کەمتر بووبێ
٣. بۆ خوازیارانی بەشە پزیشکیەکانی (پزیشکی، ددان، دەرمانسازی): کەمترین کۆنمرەی خوێندن پێویستە ٪٩٠ بووبێ
مەرجی تەمەن
١. خوازیارانی بەکالۆریۆس: تەمەنیان پێویستە خوار ٢١ ساڵ بێ
٢. خوازیارانی ماستەر: تەمەنیان پێویستە خوار ٣٠ ساڵ بێ
٣. خوازیارانی دکتۆرا: تەمەنیان پێویستە خوار ٣٥ ساڵ بێ
مەرجی زمان
ئاستی بەرز لە زمانی ئینگلیزی یاخود تورکی – گەر دەتەوێ بە زمانی ئینگلیزی بخوێنی ئەوا بوونی بڕوانامەی ئایەڵس یاخود تۆفڵ چانست زیاتر دەکات
ئەو کەسانە کێن کە دەتوانن تەقدیم بکەن
١. خەڵکی هەموو ولاتانی بێ جیاوازی
٢. دەرچوان یاخود ئەو کەسانەی کە بەر لە مانگی ٨ ی ٢٠٢٥ تەخەروجیان کردووە
٣. توێژەران و کەسانی ئەکادیمی
مەرجی دیکە
١. مەرجە پێشکەشکار تەندروست و لەشساغ بێ
٢. نووسین و ئامادەکردنی ستەیتمێنتێک (لێدوانی ئامانج) لەسەر ئەوەی بۆچی دەتەوێ تەقدیمی بکەی
٣.بۆ خوازیارانی دکتۆرا، ڕەنگە داوای پرۆپۆزەڵ یاخود نموونەی نووسینی ئەکادیمیت لێبکرێ
٤. هەندێ پرۆگرامی ماوە کورت ڕەنگە مەرجی دیکەشیان هەبێ
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری
سەیری مەرج وڕێنماییەکان بکە: بە تایبەت مەرجی ئەکادیمی و تەمەن و جنسیە بەر لەوەی کە دەست بە پرۆسەی تەقدیمکردن بکەی
بەڵگەنامە پێویستەکان ئامادە بکە: لەوانە بڕوانامەی ترانسکریپت، جیداری، پاسپۆرت، نامەی هاندان، وە نامەی پشگیری
دروستکردنی ئەکاونتی ئۆنلاین: لە پۆرتالی فەرمی پرۆگرامەکە ناوی خۆت تۆمار بکە و زانیاریەکان بە وردی پڕبکەرەوە
هەموو بەشەکانی فۆرمەکە پڕبکەرەوە: لەوانەش زانیاری لەسەر باکگراوندی ئەکادیمی و بەشی دڵخوازی خۆت
هەموو بەڵگەنامەکان ئەپلۆد بکە: دڵنیابە لەوەی کە بەڵگەنامەکان بە ڕوونی سکان کراون و زانیاری دروست لەخۆدەگرن و بەو فۆرماتە ئامادەکراون کە داواکراوە
بەشی دڵخوازی خۆت هەڵبژێرە: ئەو زانکۆ و بەشانە هەڵبژێرە کە لەگەل ئامانجە ئەکادیمیەکانت یەکدەگرنەوە
پێداچوونەوە بە ئەپلیکەیشنەکەت بکە و چێکی زانیاریەکان بە وردی بکە
بەر لە وادەی کۆتایی فۆرمەکەت بنێرە
چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی بکە
