١١ یاسای ئاڵتونی بۆ سەرکەوتن لە سکۆڵەرشیپ و دەرفەتەکان

گەر دەتەوێ عادەت بە سەرکەوتنەوە بگری و هەمیشە بتوانی ئەپلیکەیشنی بەهێز بنووسی، ئەوا ئەم ١١ یاسا ئاڵتونیەم بۆ هێناوی کە دەتوانی لە کاتی تەقدیمکردن بۆ هەموو سکۆلەرشیپ و ئینتەرنشیپ و کۆنفرانس و تەنانەت دەرفەتی کاریش سودیان لێببینی و چانسی خۆت بەهێز بکەی. ئەم یاسایانەی لێرە نوسراون، دەرەنجامی ئەزموونی چەندان کەسن کە سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی دەرفەتە ناوازە جیهانیەکان، و بە راوێژ لەگەل ئەم کەسانە دارێژراون. خۆشم وەک یەکێک لە دەرچوانی پرۆگرامە جیاوازەکانی چیڤنینگ و ئایڵپ و ئینتەرنشیپی ئیفا، لە ئەزموونی خۆمەوە هەندێ شتم بۆ ئیزافەکردووە.

خەمت نەبێ، هەموو ئەوانەی جێپەنجەیان بەم نوسینەوە دیارە، بە خۆشمەوە، پێش ئەوەی لە هەر یەکێک لەو پرۆگرامانە وەربگیرێین کە بەژداریمانکردووە توشی چەندەها جار رەفزکردن بووبین. بەڵام بە فێربوون لە هەڵەکان و سودبینین لە ئەزموونی کەسانی پێش خۆمان، گەیشتووین بەم یاسا و لێتێگەیشتنانە و تاوەکو ئێستاش کە لەو پرۆگرامانە دەرچووین هەر کاریان پێدەکەین.

لە ئێستادا، تەنها ١١ یاسامان هەیە کە بە جێبەجێکردنیان گەرەنتی ئەوە دەکەم ئەنجامی زۆرێک لەو پرۆگرامانەی تەقدیمی دەکەی لە رەفزەوە دەگۆرێ بۆ قبوڵکردن. بە تێپەربوونی کات و بە فێربوونی شتی تازەش، یاسای تر بۆ ئەم لیستە ئاڵتونیە زیاد دەکەین.

لەم پۆستەدا تەنها لیستەکەتان دەخەینە بەردەست، بۆ دەسکەوتنی تەواوی لیستەکە و وردەکاری هەر خاڵێکیان، لە ئینستاگرام سەردانی پەیجی فەرمی سکۆڵەر کۆنێکت بکە

١١ یاسا ئاڵتونیەک

١. لە نووسیندا داهێنەر و تاک بە، نەوەک وەڕەزکەر

٢. بە وریاییەوە اعلانی سکؤلەرشیپەکان بخوێنەرەوە و بزانە ڕێکخەرانی پرۆگرام چ پێشبینیەکیان هەیە بۆ پێشکەشکارەکانیان

٣. با تۆش سودت هەبێ

٤. هەرگیز کۆڵ مەدە

٥. کەسێکی شاعیری بە. شتێکی ڕەسەن و جوان بنووسە بۆ ئەو کەسەی ئەپلیکەیشنەکەت دەخوێنێتەوە

٦. خۆت بە، نەوەک فەیک

٧. ئەرێنی و گەشبین بە

٨. با بیرۆکەکانت دیراسەکراو و داهێنەرانە بن

٩. ئاگاداری ئینگلیزیەکەت بە، لەوانە هەڵەی سپێلینگ و گرامەر

١٠. هەمیشە داوای ڕێنوێنی بکە لە کاندیدانی پێشووی ئەو پرۆگرامەی بۆی تەقدیم دەکەی

١١. ڕێگەی زیاتر بدۆزرەوە تا سەرکەوتوو بی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *