ئەم ٧ تەکنیکەی کە لەم بابەتەدا خراونەتەڕوو، بریتین لە تەکنیک و شێوازی زانستی سەلمێندراو بۆ سەعیکردن.
هەر لە منداڵیەوە وا فێرکراوین کە سەعیکردنی بەردەوام و کۆشش زامنی بەدەستهێنانی نمرەی بەرز و تەواوە لە هەموو بابەتەکاندا. بۆ زۆر کەس رەنگە راستدەرچووبێ، بە پێچەوانەوەش بۆ زۆر کەسیش رەنگە سەرەرای سەعیکردنێکی زۆر و هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر، ئینجاش نمرەی گونجاوی بەدەستنەهێنابێ. رەنگە تۆش کە ئەم بابەتە دەخوێنیەوە یەکێک بی لەم کەسانە.
لە راستیدا، بابەتی سەعیکردن پێویستە بە گوێرەی ئەو بابەتەی دەیخوێنی و ئەو چالاکیەی کە هەوڵی بۆ دەدەی گۆرانکاری بەسەربێ.
یەعنی چۆن؟
بە نموونە، بابەتێکی وەک مێژوو، پێویستی بە دەرخیات و مێشکێک هەیە کە لە بیرهاتنەوەی زانیاریەکان خێرابێ. لە بەرامبەردا، بابەتێکی وەک بیرکاری، پێویستی بەوەیە کە لە هاوکێشە و یاسا جیاوازەکان تێبگەی و بزانی لە چ بارودۆخێکدا، پێویستە کام یاسا و هاوکێشە بەکاربێ.
هەر بۆیە، گەر بێت و هەمان تەکنیکی سەعیکردن بۆ هەردوو جۆری وانە بەکاربێنی، ئەوا رووبەرووی بارودۆخێک دەبیەوە کە رەنگە نەتوانی لە پرسیارەکان تێبگەی و وەک پێویست وەڵامیان بدەیتەوە تاوەکو نمرەی تەواو بەدەستبێنی. بەم شێوەیەش، دەبێتە هۆی بێئومێدبوون و دروستبوونی قەناعەتێک کە رەنگە تۆ خۆت تەمبەڵ بی.
ئەم تەکنیکانەی لێرە باسمکردوون، لە خوێندنگە و زانکۆ فێرناکرێیت. لێرە و لەوێ رەنگە هەندێ کەست بینیبێ یەکێک لەو تەکنیکانەی بە نائاگایی بەکارهێنابێ بۆ سەعیکردن تۆش دووبارەت کردبێتەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی کە نەتزانیوە هەر تەکنیکە و بۆ چ بابەتێک گونجاوە، ڕەنگە سەرکەوتوو نەبووبی.
بۆیە لێرەدا، هەم ناو هەم شێوازی تەکنیکەکانتان پێدەڵێم و پێشتان دەڵێم بۆ هەر بابەتێک چ تەکنیکێک گونجاوە.
تەکنیەکەکان بریتین لەمانەی خوارەوە و بۆ دەسکەوتنی وردەکاری زیاتر کیلک لەم دوگمەیەی لای خوارەوە بکە
Pomdoro Technique
Blurting Technique
The Feynman Technique
The Question Bank Technique
Gamma Waves Technique
Mind Mapping
SQR4
