پرۆگرامی ئینتەرنشیپی نێودەوڵەتی لە تایوان دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ئارەزوومەندانی بواری توێژینەوە تا پەرە بە تواناکانیان بدەن. لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە، بەژداربوان لە ناوەدنێکی ئەکادیمی ئاست بەرز و بەناوبانگ پەرە بە تواناکانیان دەدەن لە بواری توێژینەوەی بایۆلۆجی، فیزیایی، پزیشکی، زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان
دەرفەتەکە بەردەستە بۆ خوێندکاران و دەرچوانی هەردوو ئاستی ماستەر و بەکالۆریۆس و گەنجانی کوردیش بە بوونی مەرجە داواکراوەکان، دەتوانن بەژداری ئەم پرۆگرامە بکەن.
پوختەی پرۆگرام
وڵات: تایوان
دامەزراوی میواندار: ئەکادیمیای سینیکا
کاتەکان
١. دەستەی یەکەم: ١/٥ بۆ ٣٠/٦/٢٠٢٦
٢. دەستەی دووەم: ١/٦ بۆ ٣١/٧/٢٠٢٦
٣. دەستەی دووەم: ١/٧ بۆ ٣١/٨/٢٠٢٦
دواوادە: ١٥/١/٢٠٢٦
سوودە داراییەکان و تایبەتمەندییەکان:
١. مووچەی مانگانە بە بڕی ٣٠٠٠٠ دۆلاری تایوانی بەر لە لێبڕینی باج
٢. تکتی یەک سەری فڕۆکە بە بڕی ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی
٣. شوێنی مانەوەی هەرزان لە ناو کەمپەس کە بەژداربوو تێچووەکەی لە ئەستۆ دەگرێ
بەدەستهێنانی ئەزموونی ڕاهێانی ةیودەوڵەتی توێژینەوە
مەرجەکانی وەرگرتن
- خوێندکارانی نێودەڵەتی کە لە ساڵی کۆتایی خوێندنەکەیاندان
- خوێندکارانی ماستەر دەتوانن بەژداربن
- ئەو کەسانەی کە خوێندنی بەکاۆریۆس وماستەریان تەواوکردووە
- خوێندکارانی دکتۆرا ناتوانن بەژداربن
- نابێت پێشتر بەژداریت لە پرۆگرامەکە کردبێ
بوارە داواکراوەکان: زانستە ژیانییەکان، زانستە فیزیکییەکان، بیرکاری، زانستە کۆمەڵایەتییەکان، زانستە مرۆییەکان و بوارە توێژینەوەییە هاوبەشەکان.
بەڵگەنامە پێویستەکان
١. سیڤی
٢. نامەی ئامانج کە ڕوونی دەکەیتەوە بۆ دەتەوێ بەژداری پرۆگرام بکەیت و ئامانجە ئاکادیمیەکانی دواترت چێن
٣. نامەی پشگیری لە دوو مامۆستا
٤. ترانسکریپتی ئەکادیمی
چۆنیەتی پێشکەشکردن:
١. دروستکردنی ئەکاونتی تایبەت لە پلاتفۆرمی پرۆگرام
٢. پرکردنەوەی فۆرمەکە
٣. بوونی پاسپۆرت
