بەرنامەی فێڵۆشیپی بەرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لە ئەڵمانیا | فول فەند

ڕێکخراوی “پەیامنێرانی بێ سنوور” لە ئەڵمانیا بانگەواز دەکات بۆ وەرگرتنی داواکاری بۆ بەرنامەی فێڵۆشیپی بەرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٦. ئەم بەرنامەیە کە ماوەکەی ٦ مانگە، بە تایبەتی بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانە دیزاین کراوە کە لە ناوچەکانی جەنگ و قەیراندان و ڕووبەڕووی هەڕەشەی دیجیتاڵی دەبنەوە. ئامانج لێی فێرکردنی پاراستنی دیجیتاڵی و پشوودان و گەڕانەوەیە وەک ڕاهێنەرێک بۆ وڵاتەکانیان.

پوختەی پرۆگرام

وڵات: ئەڵمانیا

ڕێکخەر: پەیامنێرانی بێسنوور – ئەڵمانیا

لایانی پاڵپشتیکار: بەشی ئابوری و وزەی ئەنجومەنی پیرانی بەرلین

ماوە: ٦ مانگ – ١ ی حوزەیران تا ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

سودەکانی پرۆگرام

١. بلێتی فڕۆکە بۆ بەرلین و گەڕانەوە

٢. شوێنی مانەوە – شوقەیەک بە تەواوی کەلوپەلەوە

٣. موچەی مانگانە بۆ خەرجی ڕۆژانە و ژیان

٤. کارتی بەکارهێنانی گواستنەوەی گشتی لە بەرلین بە خۆڕایی

٥. هاوکاری و دابینکردنی ڤیزا

٦. بیمەی تەندروستی بۆ تەواوی ماوەی مانەوە

٧. مەشق و ڕاهێنانی پراکتیکی لەسەر پاراستنی دیجیتالی

٨. پاڵپشتی دەروونی

٩. دروستکردنی پەیوەندی لەگەل میدیاکارانی ئەڵمانیا

مەرجەکانی وەرگرتن

١. دەبێت پێشکەشکار ڕؤژنامەنووسێکی پیشەگەر یاخود مەدەنی بێت و ڕووبەڕووی هەڕەشەی دیجیتاڵی بوبێتەوە

٢. خاوەنی لانی کەم ٣ ساڵ ئەزموونی کاری ڕؤژنامەوانی بێت

٣. توانای قسەکردن و نووسینی بە زمانی ئینگلیزی زۆر باش بێت

٤. ئارەزووی فێربوونی پاراستنی دیجیتاڵی هەبێت ودواتر زانیاریەکان بە هاوکارانی بگەیەنێت

٥. ئامادەیی هەبێت دوای تەواوبوونی بەرنامەکە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی

چۆنیەتی پێشکەشکردن

پێشکەشکردن بە شیوەی ئۆنلاین دەبێت پێویستە بەم شتانەی خوارەوە دەبێت

١. سیڤی بە زمانی ئینگلیزی

٢. وێنەی پاسپۆرت

٣. پرکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە زانیاریەکان و کردنی بە پی دی ئێف

٤. نامەی پاڵنەر کە بۆچی بۆت گرنگە بەژداری ئەم پرۆگرامە بکەی

٥. ناو و ئیمەیڵی دوو کەس کە ئامادەن پشگیریت بکەن و ببنە سەرچاوەی ناساناندی زیاترت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *