پڕۆگرامی فوڵبڕایت بۆ نایابی و دەستکەوتی وانەوتنەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٦-٢٠٢٧، مامۆستایانی نێودەوڵەتی قۆناغی دواناوەندی دەهێنێتە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پڕۆگرامێکی شەش هەفتەیی. ئامانج لێی بەشداریکردنە لە سیمیناری ئەکادیمی بۆ پەرەپێدانی پیشەیی لە زانکۆیەکی میواندار و هەروەها چاودێریکردن و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکاران لە زانکۆی میواندار و قوتابخانە دواناوەندییە ناوخۆییەکان.
دواوادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٧/٣/٢٠٢٦
پێکهاتەکانی پڕۆگرامەکە
- سیمینارە ئەکادیمییە گشتییەکان: تیشک دەخەنە سەر ڕێبازە نوێیەکانی وانەوتنەوە، فێربوونی خوێندکار-سەنتەر، فێرکاری لەسەر بنەمای ناوەڕۆک، پلاندانانی وانە، ڕاهێنانی تەکنەلۆژیای فێرکاری بۆ مامۆستایان، هەروەها مێژووی ئەمەریکا و سیستەمی پەروەردەیی.
- ڕاهێنانی کردەیی (Practicum): بە لایەنی کەمەوە ٤٠ کاتژمێر لەگەڵ مامۆستایەکی هاوبەشی ئەمەریکی لە قوتابخانە دواناوەندییە ناوخۆییەکان.
- چالاکییەکان: کۆمەڵێک چالاکی کولتووری و پەرەپێدانی پیشەیی پەیوەندیدار.
خشتەی کاتی پڕۆژەکە
| قۆناغ | کات |
| وەرگرتنی داواکاری | کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ – ئازار ٢٠٢٦ |
| ئاگادارکردنەوەی پێشکەشکاران | ئابی ٢٠٢٦ |
| پڕۆگرامی گرووپی بەهار | کانوونی دووەم – ئازاری ٢٠٢٧ |
| پڕۆگرامی گرووپی پاییز | ئەیلوول – تشرینی یەکەمی ٢٠٢٧ |
شوێنە بەشداربووەکان
ئەم پڕۆگرامە بۆ مامۆستایانی ئەم وڵاتانەی خوارەوەیە (لەوانەش عێڕاق):
ئەلبانیا، جەزائیر، ئەرجەنتین، ئەرمینیا، ئازەربایجان، بەنگلادیش، باربادۆس، بیلاڕووس، بۆلیڤیا، بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، بولگاریا، بۆرکینا فاسۆ، کەمبۆدیا، کامیرۆن، چیلی، کۆڵۆمبیا، کۆستاریکا، کۆتدیڤوار، کرواتیا، کۆماری چیک، ئیکوادۆر، میسڕ، سلڤادۆر، ئیستۆنیا، جۆرجیا، غانا، گواتیمالا، گینیا-بیساو، هایتی، هندۆراس، هەنگاریا، هیندستان، عێراق، ئوردن، کازاخستان، کینیا، قرغیزستان، لاوس، لاتڤیا، لیتوانیا، مالاوی، مالیزیا، مالی، مۆڵدۆڤا، مەنگۆلیا، مۆزەمبیق، نیپاڵ، نیکاراگوا، نەیجەر، نەیجیریا، مەقدۆنیای باکوور، پاکستان، خاکەکانی فەلەستین، پەنەما، پاپوا گینیا، پیرۆ، ڕۆمانیا، ساموا، سڕبیا، سلۆڤاکیا، دوورگەکانی سلێمان، سریلانکا، تاجیکستان، تەنزانیا، تایلەند، تیمۆری ڕۆژهەڵات، تونس، تورکیا، تورکمانستان، ئۆکرانیا، ئۆگەندا، ئۆرۆگوای، ئۆزبەکستان، ڤانواتو، ڤێتنام، زامبیا.
شایستەیی و پێوەرەکانی هەڵبژاردن
- پیشەی ئێستا: دەبێت لە ئێستادا مامۆستای قۆناغی دواناوەندی (ناوەندی و ئامادەیی) بیت، بە کاتی تەواو (Full-time)، لە یەکێک لەم وانانە: ئینگلیزی، ئینگلیزی وەک زمانی بیانی (EFL)، بیرکاری، زانست، زمانی بیانی، وانە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆژنامەگەری، یان پەیوەندییەکان (Communications). ئەمە مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت (Special Education) لەو بوارانەش دەگرێتەوە. دامەزراوەکە دەبێت خزمەت بە دانیشتوانی ناوخۆ بکات.
- بڕوانامە: بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان هاوتاکەی.
- ئەزموون: لانیکەم سێ ساڵ ئەزموونی وانەوتنەوەی دەبێت هەبێت (بە کاتی تەواو) لە کاتی دەستپێکردنی پڕۆگرامەکەدا (پێشینە بۆ ئەوانەیە کە ٥ ساڵ ئەزموونیان هەیە).
- زمان: توانای سەلمێنراوی هەبێت لە زمانی ئینگلیزی (نووسین و قسەکردن).
- نیشتەجێبوون: هاوڵاتی و نیشتەجێی یەکێک لە وڵاتە بەشداربووەکان بێت.
- داواکاری تر: مەرجەکانی تر کە لە فۆڕمی داواکارییەکەدا ئاماژەیان پێکراوە.
لیژنەیەکی سەربەخۆ پێداچوونەوە دەکات بۆ هەڵبژاردنی بەشداربووان لەسەر بنەمای شایستەیی.
پڕۆگرامی فوڵبڕایت (TEA) چی دابین دەکات؟
- پشتیوانی بۆ ڤیزای J-1.
- بلیتی فڕۆکە (چوون و گەڕانەوە).
- شوێنی مانەوە، ژەمە خواردنەکان، و خەرجییە لاوەکییەکان بۆ ماوەی پڕۆگرامەکە.
- بیمەی پزیشکی بۆ ڕووداو و نەخۆشی (تەواوکاری بۆ بیمەی ئێستای بەشداربوو) .
- وۆرک شۆپ (کارگەی ڕاهێنان) لە واشنتۆن دی سی.
- چالاکی پەرەپێدانی پیشەیی و کولتووری.
زانیاری زیاتر
- دەربارەی سپۆنسەر: ئاڵوگۆڕی مامۆستایانی فوڵبڕایت لەلایەن نووسینگەی کاروباری پەروەردەیی و ڕۆشنبیری (ECA) سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سپۆنسەر دەکرێت و لەلایەن ڕێکخراوی (IREX)ـەوە بەڕێوەدەبردرێت.
- بۆ زانیاری زیاتر: تکایە سەردانی www.fulbrightteacherexchanges.org بکە یان ئیمەیڵ بنێرە بۆ FulbrightTeach@irex.org.
دەربارەی ECA: نووسینگەی کاروباری پەروەردەیی و ڕۆشنبیری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاردەکات بۆ پتەوکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان خەڵکی ئەمەریکا و خەڵکی وڵاتانی تر.
دەربارەی IREX: ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی جیهانییە بۆ پەرەپێدان و پەروەردە.
