پوختە
زەمالەی بەهار ٢٠٢٦ لە فینلەندا دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە ئارەزووی خوێندن دەکەن لە فینلەندا و زانکۆ ئاست بەرزەکانی. لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە، دەرفەتی دۆزینەوەی زیاد لە ٤٠٠ پرۆگرامی خوێندنت هەیە بە زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ هەرە ئاست بەرزەکانی ئەو وڵاتە. ئەم دەرفەتە بۆ خەڵکی هەموو وڵاتانە بە بێ جیاوازی، لەوانەش عێراق.
لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تایبەتی پرۆگرامەکە و یەک ئەپلیکەیشن، تەقدیمی چەندەها زانکۆ بکە. هەموو پرۆگرامەکان لە پایزی ٢٠٢٦ دەسپێدەکەن، بەمەش خوێندکار کاتێکی باشی لەبەردەستە بۆ خۆئامادەکرن بۆ سەفەرکردن و دانانی پلانی ژیان لە فنلەندا
پوختەی پرۆگرام
وڵات: فنلەندا
لایەنی جێبەجێکار: حکومەتی فنلەندی
ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس، ماستەر
جۆری سکۆڵەرشیپ: فول فەند
دواوادە: ٢١/١/٢٠٢٦
سودەکانی سکۆڵەرشیپ
زیاد لە ٤٠٠ پرۆگرامی جیاوازی خوێندن – بە زمانی ئینگلیزی لە بوارەکانی ئەندازیاری، زانستەکان، بزنس، ئایتی، تەندروستی، زانستە مرۆییەکان، هت
یەک ئەپلیکەیشن و چەندەها زانکۆ – بە یەک ئەپلیکەیشن تەقدیمی ٦ پرۆگرامی زانکۆ بکە
زانکۆی ئاست بەرز – ئاستی باڵا لە فێرکردن، توێژینەوە، سیستەمی خوێندنێک کە تیایدا خوێندکار چەقی فێربوونە
وڵاتێکی سەلامەت و خۆشگوزەران – فنلەندا یەکێکە لە وڵاتە هەرە سەلامەت و ، دڵخۆشتر و سەوزەکان
دەرفەتی ناوازە بۆ کار – دەرفەت لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا، ژیری دەسکرد، وزەی سەوز، تەندروستی، بزنس
مەرجەکانی پرۆگرام
بۆ پرۆگرامی بەکالۆریۆس
١. تەواوکردنی ئاستی ئامادەیی
٢. تێستی توانستی زمان – ئایەڵس، تۆفڵ، پیتیئی
٣. تاقیکردنەوەی تەمهیدی یاخو ئێس ئەی تی بۆ هەندێ پرۆگرام
مەرجەکان بۆ خوێندنی ماستەر
ىڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بوارێکی پەیوەندیدار
بڕوانامەی توانستی زمان
سیڤی و نامەی هاندان بە پێی پرۆگرامی دیاریکراو
پۆرتفۆلیۆ بۆ بوارە هونەریەکان و بوارەکانی دیزاین
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری
١. بە وردی سەیری هەموو پرۆگرامەکان بکە و بزانە هەریەکەیان داواکاریان چیە و چی لەخۆدەگرن
٢. چێکی مەرجەکانی وەرگرتن بکە بۆ ئەوەی دڵنیابیت کە شمولی تەقدیمات دەکەی
٣. هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان ئامادە بکە، وەک بڕوانامەی جیداری و ترانسکریپت، نامەی هاندان، تێستی زمان
٤. پرکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە پرۆگرام بە شێوەیەکی دروست و دوور لە زانیاری ناڕاست
٥. ناردنی ئەپلیکەیشنەکەت بەر لە دێدلاینی دیاریکراو
٦. چاوەڕێکردنی ئەنجامی کۆتایی
