پڕۆگرامی هاوینەی نێودەوڵەتی ASCI بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لە فینلەندا | فول فەند

پڕۆگرامی هاوینەی نێودەوڵەتی ASCI بۆ ساڵی ٢٠٢٦ هەلێکی نایابە بۆ بەسەربردنی هاوین لە فینلەندا لە ڕێگەی راهێنانێکی توێژینەوەی بە تەواوی فەند کراوە لە “پەیمانگای زانستی ئاڵتۆ” (Aalto Science Institute).

ئەم پڕۆگرامە کراوەیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بەکالۆریۆس و ماستەر لە سەرانسەری جیهانەوە. ئەم پڕۆگرامە پێشبڕکێی لەسەرە و ڕێگە بە بەشداربووان دەدات ئەزموونی توێژینەوەی مەیدانی بەدەستبهێنن لەسەر پڕۆژە داهێنەرەکان و لەژێر سەرپەرشتی پسپۆڕاندا.

پوختەی پڕۆگرامەکە:

  • وڵات: فینلەندا
  • لەلایەن: پەیمانگای زانستی ئاڵتۆ (AScI)
  • شوێن: زانکۆی ئاڵتۆ، کەمپی ئۆتانیێمی
  • ماوەی پڕۆگرام: مانگی حوزەیران (٦) تا ئابی (٨) ٢٠٢٦ (١٢ هەفتە)
  • جۆری سکۆلارشیپ: بە تەواوی فەند کراوە
  • دوا مۆڵەتی پێشکەشکردن: ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

سوودەکانی پڕۆگرامەکە: پڕۆگرامەکە هەموو خەرجییەکان دابین دەکات، لەوانە:

  • مووچەی مانگانە: زیاتر لە ٢٠٠٠ یۆرۆ بۆ هەر مانگێک (بۆ دابینکردنی شوێنی مانەوە و نانخواردن).
  • خەرجی گەشت: بلیتی فڕۆکە و خەرجی هاتووچۆ.
  • چالاکی کۆمەڵایەتی: بەشداریکردن لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان.
  • شوێنی مانەوە: دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون.

بوارەکانی توێژینەوە: نزیکەی ٥٠ هەلی توێژینەوەی هاوینە بەردەستە لە ٧ بەشی جیاوازدا بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس و ماستەر، لە بوارەکانی:

  • زانست (Science)
  • ئەندازیاری (وەک کیمیا، کارەبا)
  • بازرگانی
  • هونەر، دیزاین و تەلارسازی

مەرجەکانی وەرگرتن:

  • پڕۆگرامەکە کراوەیە بۆ هەموو نەتەوەکان (ئەوروپی و نائەوروپی).
  • دەبێت خوێندکاری بەکالۆریۆس یان ماستەر بیت.
  • تاقیکردنەوەی ئایەڵتس (IELTS) مەرج نییە.

بەڵگەنامە داواکراوەکان:

  • نامەی پاڵنەر (Motivation Letter)
  • سی ڤی (CV)
  • نمرەکانی زانکۆ (Official Transcript)
  • نامەی پشتگیری (Recommendation Letter) لەلایەن پڕۆفیسۆر یان سەرپەرشتیارێکەوە.
  • هەر بەڵگەنامەیەکی تر کە پاڵپشتی داواکارییەکەت بکات.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت؟

  1. دڵنیابەرەوە کە مەرجەکانت تێدایە و خوێندکاری بەکالۆریۆس یان ماستەریت.
  2. هەموو بەڵگەنامەکانت بکە بە یەک فایل لە جۆری PDF (بە ڕیزبەندییەکی دروست).
  3. داواکارییەکەت لە ڕێگەی سیستەمی ئۆنلاینی فەرمییەوە پێشکەش بکە پێش وادەی دیاریکراو (٣١ی کانوونی دووەم).
  4. تێبینی: داواکاری درەنگ وەخت وەرناگیرێت و تەنها یەک نامەی پاڵنەر (Motivation Letter) پێویستە بۆ هەموو پڕۆژەکان.

پرسیارە دوبارەکان:

  • کەی ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێت؟ پاڵێوراوەکان لە مانگی شوبات ئاگادار دەکرێنەوە بۆ چاوپێکەوتن، و ئەنجامی کۆتایی تا ناوەڕاستی مانگی ئازاری ٢٠٢٦ ڕادەگەیەنرێت.
  • ئایا پاسپۆرت پێویستە بۆ پێشکەشکردن؟ لە قۆناغی سەرەتایی داواکارییەکەدا، سکانی پاسپۆرت مەرج نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *