Ramyar M. S. Ako | Founder

پلاتفۆرمی سکۆڵەرکۆنێکت هەوڵێکی قازانج نەویستە بۆ بەستنەوەی خوێندکارانی کورد و عێراقی بە دەرفەتە جیهانیەکان. ئەم هەوڵەش لەو تێگەیشتنەوە سەرچاوە دەگرێ کە خوێندنی بەردەوام چۆن دەتوانێ ببێ بە سەرچاوەی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە کۆمەڵگەکاندا. لە ڕێگەی ئەم پلاتفۆرمەوە دەمانەوێ کار لەسەر ئەوە بکەین کە خوێندکارانی ئێمە ئاشنابن بە دەرفەتە جیهانیەکان هەروەها بە شێوەیکی زانستیش ئامادەیان بکەین بۆ پێشکەشکردن و وەرگیران لەم دەرفەتانە.
ساڵ ئەزموون
0
سکۆڵەرشیپ و دەرفەتی بڵاوکراوە
0
ژمارەی سودمەندبوان
0

دیدگای سکۆڵەرکۆنێکت

بوون بە پلاتفۆرمی پەروەردەیی پێشەنگ لە ئیلهامبەخشین و بەیەکەوە بەستنەوەی کارامەییە خۆماڵیە کوردیەکان بە دەرفەتە جیهانیەکان و خولقاندنی کەلتوری باڵا لە لایەنی ئەکادیمی، پەرەپێدانی خود، و بەشداریکردنی نێودەوڵەتی

ئامانجی سکۆڵەرکۆنێکت

بەهێزکردنی تواناکانی خوێندکاران و پیشەگەرانی گەنج لە هەرێمی کوردستان عێراق بە دابینکردنی زانیاری ورد و تەواو دەربارەی زەمالە نێودەوڵەتیەکان، پرۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران، ئینتەرنشیپ، هەلە جیاوازەکانی پەرەپێدانی خود. ئامانجمان تێکشکاندنی لەمپەڕەکانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە و دروستکردنێکی وەچەیەکی پڕ توانای پێشبڕكێ و پڕ زانیاری و بڕوابەخۆبووە