دیداری هونەرمەندانی گەنج لە ئەستەنبوڵ ٢٠٢٦

دیداری هونەرمەندانی گەنج لە ئەستەنبوڵ پلاتفۆرمێکی نێودەوڵەتی تایبەتە بە هونەردمەندانی گەنج، خوێندکاران و ئەو کەسانەی کە توانای بیرکردنوەی داهێنەرانەیان هەیە. ئەم ئیڤێنتە لە لایان ناوەندی دیبلۆماسی کەلتوری و ستراتیجی و ڕێکدەخرێت بۆ ئارەزوومەندانە لە سەرانسەری جیهانەوە.

لەم ئیڤێنتەدا، هونەر و کەلتور و دایەلۆگی جیهانی بەیەکدەگەن و لە شاری ئەستەنبوڵ کۆدەبنەوە کە پردی بەیەکەوە بەستنەوەی ئاسیا و ئەوروپایە. لە ڕێگەی ئەم دیداروە گەنجان فێردەکرێن کە چۆن هونەر بەکاربێنن بۆ تێگەیشتن لە هێز، کەسایەتی، ئاشتی و گۆرانکاری جیهانی

پوختەی پرۆگرام

وڵات: تورکیا

لایەنی ڕێکخەر: ناوەندی دیبلۆماسی کەلتوری و ستراتیجی

ماوەی پرۆگرام: ٣ رۆژ لە بەرواری ١٥/٢/٢٠٢٦ بۆ ١٧/٢/٢٠٢٦

سودەکانی پرۆگرام

٥ کورسی فول فەند کە تەواوی تێچووی بەژداری و کەلوپەلی تایبەت بە پرۆگرام و خواردن و شوێنی مانەوە و بەشێک لە تێچووی هاتووچۆ لەخۆدەگرێ

١٥ کورسی نیمجە فەند کە تا نزیکەی ٪٥٠ ی تێچووی پرۆگرام بۆ هەندێ لە بەژداربوان لەخۆدەگرێ

دەرفەتی ستراتیزانی نموونەیی: یەک بەژداربووی نموونەیی هەڵدەبژێردرێ وەک ستراتیزانی نموونەیی و دەرفەتێکی نموونەیی بەردەستدەبێ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەگەل ناوەندەکەدا لەسەر چەند پرۆژەیەک کار بکا

مەرجەكانی بەژداری

١. بەردەستە بۆ خەڵکی هەموو وڵاتان بێ جیاوازی

٢. بەردەستە بۆ هونەرمەندانی گەنج، خوێندکاران، توێژەران، نوسەران، وە پیشەگەران

٣. مەرجی باکگراندی ئەکادیمی بوونی نیە

٤. خوێندکاران و ئەوانەشی زانکۆیان تەواوکردوووە دەتوانن بەژداربن

٥. بەژداربوو دەبێ ئارەزووی لە کاری هونەری و کەلتور و داهێنان و کێشە جیهانیەکان هەبێ

٦. توانای گفتوگۆ بە ئینگلیزی

٧. پێویستە بەژداربوو بتوانێ هەموو رۆژەکانی دیدارەکە ئامادە بێ

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

١. سەردانی وێبسایتی فەرمی پرۆگرام بکە کە لینکەکەی لە خوارەوە دانراوە

٢. برۆرە سەر پەیجی تایبەت بە دیدارەکە

٣. کلیک لەسەر دوگمەی پێشکەشکردنی داواکاری بکە

٤. زانیاریە کەسیەکان پربکەرەوە

٥. نووسینی نامەیەکی هاندانی کورت

٦. ئەپلۆدکردنی بەڵگەنامە پێوویستەکان و پۆرتفۆلیۆی کارەکانت گەر پێویست بوو

٧. ناردنی فۆرمەکە

٨. دوای ماوەیەک ئەو کەسانەی هەڵدەبژێردرێن بە ئیمەیل ئاگاداردەکرێنەوە بۆ چاوپێکەوتن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *